About kitn
ماڵپه‌ڕی کەی ئای تی ئێن له ٢٦٩٢٠١١ مەکۆیەکەی دامه‌زرا (کە ئێستا کارا نییە) و وماڵپەڕەکەیش ١٠١٠٢٠١١ و هه‌وڵیداوه دواین گۆڕانكارییه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بۆ میوانان بگوازێته‌وه و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌دا بڕوات. ئامانجمان خزمه‌تكردنی بوارهكهیه له كوردستان و ڕوه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان. له‌دوای چه‌ندین هه‌وڵ ئێمه گه‌شتینه ئه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه‌ینه‌وه و خزمه‌تی به‌كارهێنه‌ری كورد بكه‌ین و متمانە به‌و زانیاری و بابه‌تانه بكات كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ره بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
دیاره ماڵپه‌ڕی زۆرمان هه‌ن له‌بواره‌كه‌دا به‌ڵام زۆریان متمانەی میوانان و سه‌ردانكه‌ران پڕناكه‌نه‌وه بۆیه ئێمه ڕێگه‌ی جیاوازمان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان جێگای متمانه‌ی ئێوه بێت ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی شێوه‌ی جیاواز له پێشكه‌ش كردنی بابه‌ته‌كاندا به دانانی فایل و ڤیدیۆی پێویست وئهمهو دانانی سه‌رچاوه‌كان، به‌دڵنیاییه‌وه پڕۆژه‌ی زۆرمان به‌ڕیوه‌یه‌و هه‌میشه‌ش چاوه‌ڕانی زیاتر بكه‌ن به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كۆسپ له‌به‌رده‌ممانه به پشتیوانی خوا ئه‌وانیش نامێنن.
له‌ڕابردوودا چه‌ندین هه‌وڵماندا له‌وانه ماڵپه‌ڕێكی تر به‌ناوی كوردپرۆ به‌ڵام دامان خست به‌هۆی ده‌ركردنی گۆڤارێك دوای ئه‌وه‌ی دوو ژماره‌مان له گۆڤارێك ده‌ركرد به‌ناوی ئایتی به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه وه‌ستا پاشان به یارمه‌تی چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر گۆڤارێكی ترمان به‌ناوی بایت ده‌ركرد به خۆشحاڵیه‌وه توانیمان تا 9 ژماره‌ی لێده‌ربكه‌ین به‌ڵام ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی ئابووریه‌وه وه‌ستا و ئێستاش به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م ماڵپه‌ڕه خنجیلانه‌مان كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌شه‌دان به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌مان له‌بواره‌كه‌دا.
لێره‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت سوپاسی بێ پایانی تاكه تاكه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابدوودا و تاوه‌كو ئێستا یارمه‌تیانداوین بكه‌ین و ده‌ستی ماندوونه‌ناسیان ده‌كوشین و هه‌ربژین. ده‌رگاشمان واڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت له‌بواره‌كه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن.
by F####:
Love it