قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز Free App

Rated 4.91/5 (196) —  Free Android application by hiwaselah

Advertisements

About قورئانی پیرۆز

بەرنامەی (قورئانی پیرۆز) وەشانی یەکەم تایبەتە بەو مۆبایلانەی کە بە سەیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن ، ئەم بەرنامەیە پێك هاتووە لە هەموو قورئانی پیرۆز کە پەڕەکانی ئەم بەرنامەیە وەکو پەڕەکانی قورئانی پیرۆزە، ئەم بەرنامەیە هەموو کارئاسانییەکی تێدا کراوە و تایبەتمەندی زۆری لەخۆی گرتووە و چەندین تەفسیری تێدایە بە زمانە جیاوازەکانی دونیا و لەناویشیاندا تەفسیری کوردی ئاسانی تێدایە و وە چەندین خەتمی تێدایە بە دەنگی قورئانخوێنانی دەنگ خۆشی جیهان ، ئەم بەرنامەیە سەرەتا چەند برایەکی عەرەب دروستیان کردووە و بڵاویان کردۆتەوە و تاکو ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دایانبەزاندووە وە دواتر پرۆژەکەیان بڵاو کردەوە منیش ویستم بیکەم بە بەرنامەیەکی کوردی بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان سوود لەم بەرنامە قورئانە جیهانییە وەربگرن بە زمانی شیرینی کوردی .

هەندێک لە کار و تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە:
١ـ کۆپی کردنی ئایەت و تەفسیر.
٢ـ نوسینی تێبینی لەسەر ئایەت.
٣ـ باشترین گەڕانی هەیە بەدوای ووشە و ڕستەدا.
٤ـ خەتمی دەنگی چەندین قورئان خوێنی دەنگ خۆشی تێدایە.
٥ـ تەفسیری کوردی ئاسان و چەندین تەفسیری عەرەبی و زمانە جیاوازەکانی دونیای تێدایە.
٦ـ لاپەڕە و ژمارەی لاپەڕەکان وەکو پەڕەکانی قورئانی پیرۆز وایە لەسەر کتێب.
٧ـ پشتی لاپەڕەکانی ئەم بەرنامەیە دەتوانیت بیکەیت بە ڕەنگی سپی یان زەردێکی کاڵ یان ڕەش.
٨ـ ئەگەر بتەوێت پەڕەیەک بە دەنگی قارئێک گوێی لێ بگریت یەکسەر ئەو سەوتانەت بۆ غەزن دەکات و جارێکی تر پێویست بە ئەنتەرنێت ناکات بۆ ئەو سەوتانەی ئەو قاریئە.
٩ـ لیستی نیشانەکراوەکانی هەیە کە دەتوانیت ئایەت یان پەڕەیەکی قورئان پاشەکەوت بکەیت بەڵکو دواتر لەو شوێنەوە دەستپێ بکەیتەوە.
١٠ـ پاراستنی فایل و وێنە و سەوتەکانی بەرنامە لە ناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android) کە دەتوانیت دوای فۆڕمات دیسانەوە ئەو فۆڵدەرە لەشوێنی خۆی دابنێیت ئەوکات هەموو تەفسیر و دەنگی قورئان خوێنان کار دەکات و پێویست بە دابەزاندنەوە ناکاتەوە.

هەندێک زانیاری و ڕونکردنەوە:
١ـ سەرەتا کە بەرنامەکە دادەبەزێنیت و پاشان کە دەتەوێت بەرنامەکە بکەیتەوە پەڕەیەك دەکرێتەوە و نوسراوە (داگرتنی فایلە پێویستەکان) وە نوسراوە تکایە بۆ کارکردنی بەرنامە فایلە پێویستەکانی بەرنامە دابەزێنە تۆش لە خوارەوە (بەڵێ) هەڵبژێرە ، ئەگەر نەخێرت هەڵبژارد ئەوە یەکسەر لە بەرنامەکە دەربچۆ و دووبارە بەرنامەکە بکەوە بۆ ئەوەی فایلە پێویستەکانی بەرنامەکە دابەزێنیت.
٢ـ ئەگەر مۆبایلەکەت زمانی مۆبایلەکەت ئینگلیزی یان عەرەبی بێت ئەوە بەرنامەکە بە کوردی پیشان دەدات بەڵام ئەگەر مۆبایلەکەت جگە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەسەر بوو ئەوکات بچۆ ڕێکستنی بەرنامەکە و زمانی کوردی هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ببێت بە کوردی.
٣ـ ئەم بەرنامەیە خەتمی زۆر لە قورئان خوێنانی دەنگ خۆشی تێدایە ، ئەگەر بتەوێت خەتمی یەکێک لەو قورئان خوێنانە دابەزێنیت ئەوە دەتوانیت بچیت لە ڕێکخستنی بەرنامە لەوێ دایبەزێنیت کە داتبەزاند ئیتر بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات ، وە لە ڕێکخستنەوە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە ئایە دەتەوێت سەوتەکان سورەت سورەت دایبەزێنێت یان لاپەڕە لاپەڕە ، وە دەتوانیت لەسەر لاپەڕیەکی قورئانی بەرنامەکە پەنجەیەک داگرە لەسەر شاشەکە پاشان لە خوارەوە قورئان خوێنەکانت پیشان دەدات تۆش دەتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت و پاشان کارکردنی دەنگ هەڵبژێرە یەکەسەر دەست دەکات بە دابەزاندنی ئایەتەکانی ئەو پەڕەیە یان ئەو سورەتە هەر کە دەستی کرد بە خوێندنەوەی ئایەتەکان ئەوە ئەو فایلە دەنگانە لەناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android/audio) دا دەنێت و بۆ جارێکی تر پێویست بە داگرتنی ئەو دەنگانە ناکات بە دەنگی ئەو قورئان خوێنە، لەکاتی گوێگرتن لە قورئان بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت خۆێندنەوەکە ببەیتە پێشەوە یان پاشەوە وە دەتوانیت یەک ئایەت چەندین جار بۆتی دوبارە بکاتەوە.
٤ـ دەبێت بچیتە ناو تەفسیرەکان و تەفسیری کوردی ئاسان هەڵبژێریت و دایبەزێنیت.
٥ـ ئەو داتا و فایل و سەوت و وێنانەی ئەم بەرنامەیە کە لەناو مۆبایلەکەتدا لەم فۆڵدەرەیەدایە (quran_android) دەتوانیت ئەم فۆڵدەرە لای خۆت بیپارێزە ، ئەگەر بەرنامەکەت سڕییەوە یان مۆبایلەکەت فۆڕمات کرد دواتر ئەم فۆڵدەرە بهێنەوە لە شوێنی خۆی دایبنێ و بەرنامەکە دابەزێنە ئەوکاتە هیچ پێویست بە دابەزاندنی داتای بەرنامە و سەوتی قاریئەکان و تەفسیرەکان ناکات و هەمووی وەکو پێشوو کار دەکات.
٦ـ ئەگەر زاکیرەی مۆبایلەکەت جێگەی کەمی تێدا ماوە ئەوە دەتوانیت لە ڕێکخستنی بەرنامە کۆتا دانە هەڵبژێرە و پاشان داتاکان لەوێوە بگوازەوە بۆ سەر میمۆری مۆبایلەکەت.

تکایە لەکاتی دابەزاندن یان دوای دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە لە خوارەوە پێنج ئەستێرە هەیە ئەو پێنج ئەستێرەیە پڕ بکەنەوە و شتێك بنووسن.

How to Download / Install

Download and install قورئانی پیرۆز version 2.0 on your Android device!
Downloaded 10,000+ times, content rating: Everyone
Android package: com.hiwaselah.salafi, download قورئانی پیرۆز.apk

All Application Badges

Free
downl.
Android
4.0+
For everyone
Android app

App History & Updates

What's Changed
وەشانی دووەم
بەرواری ٢٠١٧/١٢/١٠
١ـ چاک کردنی ئەو هەڵەیەی کە هەندێک کەس دەیانگووت بەرنامەکە لەسەر مۆبایلەکانمان کار ناکات.
٢ـ دانانی باکگراوەندی سەرەتای کردنەوەی بەرنامە.
٣ـ دانانی زانیاری دەربارەی ئەم بەرنامەیە و بەرنامەکانی ترمان و ئێمە لەسەر دوگمەی (دەربارەی ئێمە).

What are users saying about قورئانی پیرۆز

K70%
by K####:

خوای گه وره جزای به خئرتان بداته وه .بلام ئه گه ر ده نگی ماهر معیقلی متصل بکه ن زور باشتر ده بئ

Y70%
by Y####:

زۆر نایابه . تکایە دەنگی قورئان خوێنی کورد : شیرزاد عبدالرحمن طاهر ، بە بەرنامەکە زیاد بکەن .

D70%
by D####:

خوا جەزات بداتەوە،،..بەڵام ئەمە هەر عەرەبیەکەیەو جەنابت ظاهیرەکەیت گۆریوە

K70%
by K####:

دەستان خۆشبێت بەڕاستی زۆر بەرنامەیەکی باشە... ئەگەر هەموو سورەتەکان دابەزێنین بەسەوت چەند مێگابایتی دەوێت؟؟؟؟

K70%
by K####:

دەستتان خۆش خوا پاداشتتان بداتەوە لەم کارە جوانانەتان بەردەوام بن

I70%
by I####:

دەنگی ماهر معیقلی متصل بكه ن ده ستتان خۆشبیت

K70%
by K####:

دەستانخۆشبێت و هەر بەردەوام بن بۆ کاری چاکە .

K70%
by K####:

خۆزگە تەفسیرەکە بەدەنگیش بوایە

K70%
by K####:

دەستان خۆشبێ خواپاداشتان باتەوە

K70%
by K####:

جزاك الله خيراً أخي الكريم

V70%
by V####:

دەستان خۆش بێت

V70%
by V####:

دەستان خۆش بێت

K70%
by K####:

دەست خۆس

K70%
by K####:

جزاک اللەخیرا

K70%
by K####:

اجرکم عندالله

W70%
by W####:

Thanks

B70%
by B####:

M R ???? ???????? ????

K70%
by K####:

بارك الله كاك هيواى خوشه ويست خوا سه ر به رزت كات

H70%
by H####:

لای من دانابەزێ دەستتان خۆش بێت لای خۆم چاکم کرد ،

K70%
by K####:

دەستان خۆش بێت بەڕاستی بەرنامەیەکی نایابە ????????????

K70%
by K####:

خوا جەزاتەن باتەوە دەستان خۆشبێت

D70%
by D####:

Fastyan xosh zor supas

R70%
by R####:

خودا پاداشتان بداتەوە

Q70%
by Q####:

خواباداشتان باتةوة ...

K70%
by K####:

well done

K70%
by K####:

دەست خۆش خوا خێرتان بنوسێت

K70%
by K####:

زۆر شازە، جزاک اللە خیرا

K70%
by K####:

جزاک الله خیرا

R70%
by R####:

بارک الله فیک

K70%
by K####:

چزاک الله خیرا

A70%
by A####:

جزاك اللە خیرا

K70%
by K####:

نازانم بۆ خێر دروستت کردووە یان بۆ بازرگانی ئەو ڕێکلامە بێزارکەرە چیە داتان ناوە ئەگەر بەرنامەکەش ئیشپێنەکەیت و خەریکی شتێکی تربیت نیوسەعات جارێک ئەو ڕێکلامە بێزارکەرە دێتە سەرشاشەو بێزارت ئەکات !

K70%
by K####:

جزاک اللە خیرا هەرچەندە پێم وایە شکڵەکەی کۆپی پەیستی بەرنامەی قورئان ئەندرۆیدە ، بەڵام دەست خۆش بێت گەر بتوانی تەفسیری ڕامانیشی بۆ ازافە بکەیت بەپشتیوانی خوا گیان ئەم بەرنامەیە بەکارهێنەری زۆر زیاتر ئەبێت ، خۆم quran android بەکار دەهێنم بەڵام لەو تەفسیرەی نوقسانە ان شاء الله تۆ بتوانی ئیزافەی بکەی بۆ دەسکەوتنی تەفسیرەکەش لە خزمەتتائەبم...

K70%
by K####:

جزاكم الله خير الجزاء خوای پەروەردگار لێتان قبوڵ بکات

K70%
by K####:

Barnamayaki zor chaka dasttan xosh bi

J70%
by J####:

Dastan xoshbet sarkawtw bn ensha allah

K70%
by K####:

جزاك اللّه خيراً مامۆستا جيان

A70%
by A####:

خوای گەورە بەردەوامیتان پێببەخشێ .

U70%
by U####:

لە یوتوب سەردانم بکەن

K70%
by K####:

جزاك الله خيرا


Share The Word!


Rating Distribution

RATING
4.95
196 users

5

4

3

2

1